مامۆستایانی ناڕازی
-
مەسروور بارزانی بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست
وەزارەتی پەروەردە لیستی ناوی وانەبێژان دەنێرێت بۆ پەروەردەکان و پێویستە لەماوەی حەوت ڕۆژدا دەبێت پەروەردەکان ناوی وانەبێژان وردبینی بکەن و بیگێڕنەوە بۆ وەزارەت.
-
سهرۆکی خولی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان:
پێنج ساڵە مامۆستایانی وانهبێژ بۆ دامهزراندیان تهنها پێویستیان به واژۆیهکی سهرۆکی حکوومهتە
سهرۆکی خولی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان له پهیامێکدا سهبارهت به بڕیاری بهگرێبهست کردنی مامۆستایانی وانهبێژ ڕایدهگهیهنێت، "ئهو ڕاستیه ڕوونبۆوه که مامۆستایانی وانهبێژ بۆ دامهزراندیان تهنها پێویستیان به واژۆیهکی سهرۆکی حکوومهت ههبوو که له پێنج ساڵی ڕابردوو ئاماده نهبوو بیکات.
-
پشتگیری مامۆستایان ناڕازی سلێمانی و ههڵهبجه لە بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی
بهشێک له مامۆستایان و فهرمانبهران له شارهکانی سلێمانی و ههڵهبجه گردبوونهوه و داوای جێبهجێکردنی بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی دهکهن.
-
پشتگیری مامۆستایان ناڕازی سلێمانی و ههڵهبجه لە بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهشێک له مامۆستایان و فهرمانبهران له شارهکانی سلێمانی و ههڵهبجه گردبوونهوه و داوای جێبهجێکردنی بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی دهکهن.
-
بۆ پشتگیریی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە دابەشکردنی مووچە خۆپیشاندان دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، بۆ سازدانی خۆپیشاندان بۆ مەبەستی پاڵپشتی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە، رادەگەیەنن.
-
لە ڕاپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان زیاتر لە ۴۵۰۰ مامۆستای ناڕازیی سزادران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە چوار هەزار و ۵۰۰ مامۆستای ناڕازیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان بەغیاب، گواستنەوە و بەخشین سزادراون.
-
لەبەر نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی هەرێم بایکۆتیان هەڵپەسارد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریان داوە لەبەر نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن بایکۆت هەڵپەسارد.
-
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج مانگە لە سنووری بایکۆت قوتابخانەکان داخراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ههفتهى داهاتوو دهبێته پێنج مانگ، لە دوو پارێزگا و دوو ئیدارەی سەربەخۆ پرۆسەی خوێندن بە کێشە و بایکۆتەوە بەڕێوەدەچێت.
-
مامۆستایانی ناڕازی:
سێ هەزار مامۆستای ناڕازی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بایکۆتەوە سزادراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند: بەپێی ئەو ژمارانەی پێیان گەیشتوە نزیکەی سێ هەزار مامۆستا بەهۆی بایکۆتکردن و داواکردنی مافەکانیانەوە سزادراون.
-
مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان نامەیەک ئاڕاستەی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بکاتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانە داراییەکان و کێشەی خەڵک و هاوڵاتییەکانی بکرێت.
-
خۆپیشاندانی حزبی شیوعی لە هەولێر بۆ پشتگیری له مامۆستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپیشاندانی حزبی شیوعی بۆ پشتگیریكردن لهداواكاریی مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی له شاری ههولێر بەڕێوەچوو.
-
دوو پەرلەمانتاری پێشووی هەرێمی کوردستان بۆ برایانی تاڵەبانی:
دەست لە دەستگیرکردنی مامۆستایانی ناڕازی و دەنگی ناڕازی هەڵبگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو پهرلهمانتاری خولی پێشوو داوا له ههریهکه له بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دهکهن که ئاڕاستهی هێزه ئهمنییهکانی پارێزگای سلێمانی بکهن بۆ ئهوهی دەست "لە هەڕەشەکردن و دەستگیرکردنی مامۆستایانی ناڕازی و دەنگی ناڕازی هەڵبگرن".
-
مامۆستایانی ناڕازی هەرێم هۆشداری دهدهنه مامۆستایانی ئاینی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهوقافی گهرمیان داوایان کردوه له سهرجهم مزگهوت و مامۆستایانی ئایینی گهرمیان و ناوچهکانی دهوروبهری بۆ ئهوهی له وتاری ههینیدا داوا له مامۆستایان بکهن بایکۆت بشکێنن.
-
ئهنجومهنى سهرتاسهرى مامۆستایانى ناڕازى داوای خۆپیشاندانى بهرفراوان له گشت ناوچهکان دهکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهنجومهنى سهرتاسهرى مامۆستایانى ناڕازى ئەمڕۆ یهک شهممهى وهک وادهى خۆپیشاندانى فراوان لهگشت ناوچهکانی هەرێمی کوردستان دیارى کرد.
-
مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان:
بەگیرفانی خاڵییەوە ناگەڕێينەوە هۆڵەکانی خوێندن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند دەسەڵات هەموو هەوڵی خۆی خستۆتەگەڕ و دەیەوێت ئیرادەی مامۆستایان بشکێنێت.
-
ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی:
بڕیارەکانی حکوومەتی هەرێم وا لە مامۆستایان ناکات بگەرێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، ئەو بڕیارانەی حکوومەتی هەرێم لەبارەی یاداشتی مامۆستایانی ناڕازییەوە داویەتی دڵخۆشکەر نەبووە و لەلایەن مامۆستایانەوە پێشبینیکراو بووە.
-
مامۆستایان و وانەبێژانی هەرێمی کوردستان:
لە رێگای حزبەوە فشار لە بەڕێوەبەرەکان دەکرێت قوتابخانەکان بکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ و لەسەریەک؛ گردبوونەوەی مامۆستایان و وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دژی دواكەوتنی مووچە و دانەمەزراندن بەردەوامە.
-
پەیامی مامۆستایانی ناڕازی بۆ پەروەردەی سلێمانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، بایکۆت کردن بەردەوامە تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
-
پارێزگاری سلێمانی پێشنیازی کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ نەفەوتانی ئەمساڵی خوێندن (۲۰۲۳ – ۲۰۲۴)، پارێزگاری سلێمانی پێشنیازی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی حکومەت لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان دەکات.
-
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان:
بەغدا ئامادەیە راستەوخۆ مووچەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "حکوومەتی عێراق ڕازییە ڕاستەوخۆ مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بنێرێت ".
-
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان:
خۆپیشاندانی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان ئاراستەیەکی سیاسییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایدهگهیهنێت، بایكۆتى مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان ئاراستهیهكى سیاسییه و مهبهستیش لێى دواخستنى كۆنگرهى یهكێتی مامۆستایان بوو.
-
هەرێمی کوردستان و گرفتەکانی داهاتوو/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە سێ دەیە لە تەمەنی دەسەڵاتدارێتیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هەوراز و نشیوی فراوانەوە تێدەپەڕێت؛ گۆڕانی ڕەژیمی بەعس بۆ فیدراڵی، بەشداریی کورد لە دەسەڵاتی سیاسیی عێراق، پەسەند کردنی زمانی کوردی وەکوو زمانی دووهەمی وڵات و ئاوڕدانەوەی ناوچەیی جیهانی لە هەرێمی کوردستان، دەسکەوتەکانی کوردانی عێراق بووە لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا.
-
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی:
داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ پەسەندکردنی داواکاریی مامۆستایانی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگهیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو خۆپیشاندان و بایكۆته دەکەین کە مامۆستایان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامی دەدەن.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
حکوومەتی هەرێم رێگری لە مامۆستایان کردبا، لە بازگەکانی خۆیەوە دەیکرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند حکوومەتی هەرێم هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ رێگریکردن لە مامۆستایانی ناڕازی لە چوونیان بۆ بەغدا.
-
ڕێگە بە مامۆستایانی هەرێم نادرێت ناڕەزایەتییەکانیان بەرنە بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا ناڕەزایەتییەکانیان بەرەوە بەغدا بگوازنەوە ڕێگری لە تێپەڕبوونیان کرا و لە ئێستاشدا بازگەی نێوان سلێمانی - کەرکووک و گەرمیان - دیالە داخراوە.
-
پارێزگاری سلێمانی:
ئهگهر مووچه نیه بدرێته مامۆستایان با زهویان پێبدرێت و پلهیان بەرز بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگارى سلێمانى لهبرى پێدانى مووچه داوا دهكات ئیمتیازاتى تر بدرێته مامۆستایان و پرۆسهى خوێندن دهستپێبكاتهوه.
-
پارێزگاری سلێمانی:
ئەگەر فێرکردن دەست پێ نەکاتەوە پڕۆسەی پروەردە لە ئەمساڵدا هەڵدەوەشێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی دەڵێت داواکانی مامۆستایان و مووچەخۆران تەواو ڕەوا و یاسایین و دەبێت بە زووترین کات پرسی مووچە یەکلایی بکرێتەوە.
-
فراکسیۆنی نەوەی نوێ:
تاوەکوو هاوڵاتیان لەسەر شەقام بن ئێمەش لەگەڵیاندا لەسەر شەقام دەبین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ باس لەوە دەکەن، "تاوەکوو مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان لەسەرشەقام بن، ئێمەش لەگەڵیاندا لەسەر شەقام دەبین."
-
مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی هەمیشەیی و وانەبێژ و فەرمانبەران لەبەردەم پەروەردەی رۆئاوای سلێمانی گردبوونەوە داوای مووچەکانیان و دامەزراندن دەکەن.
-
بایکۆتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی جەخت لەوە دەكاتەوە، كە درێژە بە بایكۆت دەدەن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.