بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "به‌دڵێکی نیگه‌ران و هه‌ستێکی به‌حه‌سره‌ته‌وه، په‌یامێکی برایانه‌ی هاوسۆزی و نرخاندن ئه‌نێرم بۆ ئه‌و خوشک و برا به‌ڕێزه مانگره‌ی که له‌بری هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستان به‌م سه‌رماسۆڵه‌یه خۆیان خستوه‌ته ناڕه‌حه‌تی و مه‌ترسی ته‌ندروستیه‌وه، تا حاڵه‌تی برسی کردن و سته‌می بێپاساوی ئه‌م هه‌رێمه، به‌و دیمه‌نه ناخ هه‌ژێنه نمایش بکه‌ن و بیکه‌نه په‌یامی سکاڵای حاڵی ئه‌م میلله‌ته به‌گشتی و مووچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بگه‌یه‌ننه هه‌موو جیهان، وه‌ک شێوازێکی سه‌رده‌م و ئاشتیانه".
له په‌یامه‌که‌یدا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ده‌شڵێت: "دروود بۆ ئه‌و هیممه‌ته بڵند و فه‌رهه‌نگه باڵایه‌تان، سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوسۆز و هاوکارتانن، له چالاکه‌وان و میدیاکار و سیاسه‌تمه‌دار و مافپه‌روه‌ران و مرۆڤدۆستان".
Your Comment