مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی دەنگۆی شکاندنی مانگرتن ڕەت دەکەنەوە

ڕێکخەری مانگرتووانی سلێمانی دەڵێت، بەردەوامن لە مانگرتن و هەموو دەنگۆیێک رەتدەکەنەوە کە دەگوترێت چادری مانگرتووان لابراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد میرانی، ڕێکخەری مانگرتووانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە: "هەموو دەنگۆیێکی شکاندنی مانگرتن ڕەت دەکەینەوە."

لە ۰۷ـی ئەم مانگەوە مانگرتووەکان وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەتدەکەنەوە و بەهۆیەوە شەشیان لە دوێنێوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی مانگرتووەکانی کرد.

یەکێک لە مانگرتووەکان دەڵێت: "جێگری سەرۆکوەزیران بەیانیی زوو هات و لەگەڵ دڵشاد میرانی، ڕێکخەری مانگرتنەکە گفتوگۆی کرد، کە گرنگترین داواکاریی مانگرتووانی پێگەیاند، ئەویش بەجێکردنی مووچەیە."

داواکاری سەرەکیی مانگرتووانی سلێمانی پێدانی مووچەیە هەر ۳۰ رۆژ جارێک، بەجێکردنی مووچەکانیان و گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوەیە کە لە ساڵی ۲۰۱۶ـەوە راگیراوە.

مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی لە ۲۸-۰۱-۲۰۲۵ـەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە.

News Code 224856

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha