بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری هەرسین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، هەموو ئینسانێک مافی خۆیەتی داوای مافی خۆی بکات، مووچە هەقی شەرعی مووچەخۆرانی خەڵکی کوردستانە، بەڵام ڕاستیەک هەیە کە ئەو شوێنەی مووچەی ڕاگرتووە و ناینێرێت، حکوومەتی هەرێم نیە و حکوومەتی بەغدایە.
لەبارەی خراپ بوونی دۆخی تەندروستی مانگرتوانەوە دەڵێت، "ئینشاڵا تەندروستی سلێمان و تیمەکانی نەیەڵن حاڵەتی نەخوازراو ڕووبدات، بەڵام جارێکی دیکە دووبارەی دەکەمەوە کە حەقی مووچەخۆرانی هەرێم لای وەزارەتی دارایی عێراقە و هەموو کەسێکیش لە کوردستانیش ئەو ڕاستیە دەزانێت".
ئاری هەرسیت باسی لەوەش کرد: "بەشێک لەوانەی کە بوونەتە دەمڕاستی مانگرتووان و سەردانیان کردووە خۆیان بەشێک لە حکوومەتی هەرێم لەوانە پارێزگاری سلێمانی و جێگرەکەی، لەکاتێکدا مانگرتووان ناڕەزایەتیەکەیان لە دژی حکوومەتە، پارتی واقع بینە و ئەگەر بەیاننامەیەک دەربکات ئەوا دوو فاقیە".
ئەوەشی خستەڕوو، "بابەتی تەوتین ئیشی حکوومەتە، ئەوە کاری کۆمەڵێک خەڵک نیە کە لەسەر مافی خۆیان مانیان گرتووە و تا ئەو دواکاریەیان هەبێت، هەروەها ئینشاڵا بەمزووانە حکوومەت دروست دەکرێت".
Your Comment