ڕاگەیێندراوی دەم پارتی: ئەنجامی کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون

پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان، ئەنجامنامەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "ناوەڕۆکی پەیامی دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان بە سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان ڕاگەیاندووە، و هەمووانیش بە ئەرێنی لێی نزیک بوونەتەوە".
دەم پارتی باسی لەوەش کردووە: "هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان ڕژدن لەسەر چارەسەرکردنی ئایندەی پرسی کورد، هەربۆیە هەمووان پەرلەمانی تورکیایان وەک جێگایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردستان دەستنیشان کرد".
دەم پارتی ئەوەشی خستوەتەڕوو: "داواکارییان پێشکەش بە هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان کردووە کە خۆیان لە هەڵوێستی جیاواز و بڕیاری پێشوەختە بە دوور بگرن، چوونکە زیان بەم قۆناغە دەگەیەنەێت و دەبێت هەمووان خۆشیان لە زمانی هەڕەشە و هێرش دوور بخەنەوە".

News Code 224733

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha