بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەم پارتی، ئەمشەو لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی و ڕۆژنامەنوسان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویکردەوە، شاندێکی پارتەکەمان کە پێکهاتبون له په‌روین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، ئەمڕۆ سەردانی بەندیخانەی ئیمڕاڵیان کردوە و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کۆبونەوەکە کۆتایی هاتووە و شاندەکەیان گەڕاونەتەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زانیاری و هەڵسەنگاندنەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ ڕۆژنامەنووسان و ڕای گشتی ڕادەگەیەنن.
ئەوە لەکاتێکدایە ئاژانسی میزۆپۆتیامیا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سری سورەیا ئۆندەر و په‌روین بوڵدان به نوێنه‌رایه‌تی دەم پارتی له دوورگەی ئیمڕاڵی سه‌ردانی عه‌بدوڵای ئۆجه‌لانیان کردووه و له‌گه‌ڵیدا کۆ بوونه‌ته‌وه.
ده‌م پارتی له 26ی مانگی ڕابردوودا داوای له وه‌زاره‌تی دادی تورکیا کرد بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای ئۆجه‌لان، رێبه‌ری په‌که‌که له ساڵی 1999ەوە لە دورگەیەکی باشوری ئیستانبوڵ لە زینداندایە.
دەم پارتی دەیەوێت لەگەڵ ئۆجەلاندا گفتوگۆ بکات به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی زه‌مینه‌یه‌ک لە نێوان حکوومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)دا، کە نزیکه‌ی چوار ده‌یه‌یه لە شه‌ڕدان و تائێستا زیاتر له 40 هه‌زار که‌س کوژراون.
Your Comment