بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەردەوامیی ئەنجامدانی "کردەوەی تاوانکاری" لەلایەن تورکیاوە، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و رۆژئاواى کوردستان تێکدەدات، چونکە ئەو وڵاتە بە ئامانجی چەسپاندنی سیاسەتەکانی هەوڵدەدات سود لە دۆخى ناسەقامگیریى سووریا وەربگرێت.
بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر، ئاماژەى بە بۆردوومانەکانى دوێنێى سوپاى تورکیا بۆ سەر گوندێکى سنوورى عەین عیسا کردووە کە تیایدا 12 کەسى سڤیل گیانیانلەدەست داوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و هەروەها لە گوندێکى سنوورى کۆبانێش دوو منداڵ گیانیانلەدەست داوە.
بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر، داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و هێزە چالاکەکانى سووریا دەکات، ڕێگر بن لەبەردەم هێرشەکانى تورکیا و کار بۆ بەدیهێنانى ئاسایش و سەقامگیرى لە ناوچەکە بکەن.
Your Comment