هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە ناوچەکانی مەنبج و کۆبانێ سەرکەوتوو نەبوون

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هەوڵەکانی نێوەندگیریی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکانی مەنبج و کۆبانێ سەرکەوتوو نەبوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەسەدە)، راگەیێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و هۆکاری سەرنەکەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لەو دوو ناوچەیە بۆ "شێوازی مامەڵەی تورکیا لەگەڵ هەوڵەکانی نێوەندگیری و خۆدزینەوە لە قبووڵکردنی خاڵە سەرەکییەکان" گەڕاندووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی هەسەدە، لەگەڵ لایەنی بەرامبەر رێککەوتبوون، کە شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج و هاووڵاتیان لە مەنبجەوە بۆ ناوچە ئارامەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بگوازرێتەوە، هەروەها چارەسەرکردنی پرسی گواستنەوەی تەرمی سولەیمان شا بۆ شوێنی پێشووی.

هەسەدە دەڵێت: "سەرەڕای بەشداریی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە زیادکردنی گرژییەکان."

News Code 224547

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha