بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى (PYD) رایگەیاند، ئامانجى تورکیا لە هێرشەکانى بۆسەر کوردستانی سووریا دروستکردنى پشێوییە، تاوەکوو لەو ڕێگەیەوە کوردان بە کۆچى زۆرەملێ ناچاربکات.
ناوبراو گوتیشى، "تورکیا دەیەوێت کوردان ناچاربکات لە ڕۆژئاواى ڕووبارى فوراتەوە کۆچ بکەن بۆ ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات".
ساڵح موسلیم دەشڵێت، "دەبێت ڕەوەندى کوردى لە ئەورووپا دەنگى خۆیان بەرز بکەنەوە و وڵاتان لەم تاوانە ئاگاداربکەنەوە".
Your Comment