ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا
-
هاوکاریی سەربازیی تورکیا و سووریا لەدژی ئیدارەی خۆسەری کوردی
تورکیا دەیەوێت شەرع سنوورێک بۆ داواکارییەکانی کورد لەبارەی ئۆتۆنۆمیەوە دبنێت و دەشیەوێت ڕێککەوتن لەگەڵ سووریادا بکات بۆ هاتنەوە بە قووڵای ۳۰ کلیۆمەتر.
-
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەڵوێستێکی ئەرێنییان هەیە لەسەر پرسی ناناوەندێتیی
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەڵوێستێکی ئەرێنییان هەیە لەسەر پرسی ناناوەندێتیی، هەروەها مشتومڕ لەسەر گۆڕینی دەستوور هەیە، هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەچنە پاڵ وەزارەتی بەرگری.
-
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
دەبێت ههسهده جێگەی شایستەی خۆی لە سوپای نوێی سووریادا بگرێت
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگهیاند، کاتی ئەوە هاتووە هەسەدە وەک هێزێکی نەتەوەیی کە پارێزەرەی یەکڕیزییە و گوزارشت لە هیواکانی دیموکراسی و دادپەروەری دەکات، جێگەی ڕەوا و شایستەی خۆی لە سوپای نوێی سووریادا بگرێت.
-
شاندی ئیدارەی خۆسەر تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی دیمەشق ئاشکرا دەکات
شاندی ئیدارەی خۆسەر کە دوای ڕووداوەکانی شاری حەلەب سەردانی دیمەشقیان کرد لە ڕاگەیێندراوێکدا تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا خستەڕوو.
-
حکوومەتی دیمەشق گەمارۆیەکی ئەمنی و مرۆیی بەسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبدا سەپاندووە
هەسەدە دەڵێت ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات، ئەنجامی ڕاستەوخۆی هەوڵی گرووپەکانی سەر بە حکوومەتی کاتییە و ئەوان پێشتر سەرجەم هێزەكانیان كشاندوەتەوە.
-
هەسەدە:
چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی کاتیی سووریا دەیانەوێت ئاسایشی ناوچەکە تێک بدەن
هێزهکانی سووریای دیموکرات سهبارهت به بهردهوامیی هێرشهکانی چهکدارانی سهر به حکوومهتی کاتیی سووریا رایگهیاند، ئهو چهکدارانه دهیانهوێت ئاسایش و سهقامگیری ناوچهکه تێکبدهن.
-
ئیلهام ئەحمەد:
پۆستی وەزیری بەرگریی سووریا بۆ مەزڵووم کۆبانی پێشنیاز كراوە
ئیلهام ئەحمەد ئاشکرای دەکات لە چوارچێوەی پلانێک بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە بۆ ناو سوپای سووریا، پۆستی وەزیری بەرگری سووریا بۆ مەزڵووم کۆبانی پێشنیاز كراوە.
-
دەوڵەت باخچەلی:
هەسەدە هان دەدرێت بەشداری لە "پڕۆسەی تورکیا بێ تیرۆر" نەکات
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) ڕایگەیاند، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هانی هەسەدە دەدەن، بۆ ئەوەی بەشداری پرۆسەی "تورکیا بێ تیرۆر" نەکات.
-
وەڵامی هۆزە عەرەبەکانی سووریا بۆ نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛
پرۆسەی چارەسەری کۆڵەکەی سەقامگیرییە بۆ گەلانی ستەملێکراو
دوای گەیشتنی پەیامەكەی ئۆجەلان، سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سووریا وەڵامێکیان بڵاو کردەوە دەڵێن پرۆسەی چارەسەری کۆڵەکەی سەقامگیرییە بۆ گەلانی ستەملێکراو.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
بەشداری سیاسی و حوکمڕانی نا ناوەندێتی بانگەوازی جیابوونەوە نیە
پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند: "وەسف کردنی بەشداری سیاسی و حوکمڕانی نا ناوەندێتی بە بانگەوازی جیابوونەوە پێچەوانەی ڕاستی و واقیعە".
-
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا: سووریا دابەشبوون قبووڵ ناکات
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دابەشبوون قبووڵ ناکات و هەر هەوڵێک بۆ جیاکردنەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پاشهاتی جیددی بۆ عێراق و تورکیا دەبێت.
-
ئیلهام ئەحمەد:
شێوازی ئاخاوتنی باخچەلی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا و ناوچەکە ناکات
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر وتەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی و هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە کوردەکانی سووریا لە ئەگەری تێکەڵ نەبوونیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووری، هاتە دەنگ.
-
۲۹یەمین كاروانی ماڵباتی داعش لە سووریاوە گەڕێنرانەوە عێراق
۲۳۰ ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆلی سووریا، گەڕێنرانەوە عێراق، بەمەش تا ئێستا نزیكەی ۱۶ هەزار كەس لە كەمپەكەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.
-
ساڵح موسلیم:
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێكی دیموكراسی ناوازەمان بۆ پێكەوە ژیان دروست كردوە
ساڵح موسلیم کە ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی ڕایدەگەیێنێت: ''لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێكی دیموكراسی ناوازەیان بۆ پێكەوە ژیان دروستكردوە. ڕووبەڕووی گرووپی جیهادی بوونەتەوە و ئەزموونەكەیان تایبەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
-
شهرق ئهلئهوسهت:
چەقبەستوویی بۆ دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر گەڕاوەتەوە
دوای بڕیارێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل لە سووریا بۆ دواخستنی دەنگدان لە پارێزگاکانی حەسەکە و ڕەققە، گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسهر گهیشتونهته بنبەست.
-
ههڵوێستی ئیدارەی خۆسەر لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن لە سێ پارێزگای سووریا
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لهبارهی دواخستنی ههڵبژاردن له سێ پارێزگا، ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ئەو بەناو هەڵبژاردنە لە ئێستادا، بهواتای پەراوێزخستن و وەدەرنانی نزیکەی نیوەی خەڵکی سووریا دێت.
-
بارزانی و ئەلموسەلەت کۆ بوونەوە؛
بۆ سەقامگیریی باکووری سووریا جەخت لە گفتوگۆ دەکرێتەوە
مەسعوود بارزانی و کەسایەتیی سیاسیی سووریا، مەحموود ئەلموسەلەت لەبارەی دۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی سووریا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
-
گفتوگۆی ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانی لەبارەی سیستەمی لامەرکەزی لە سووریا
نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەری کورد و حکوومەتی کاتیی سووریا لە دیمەشق بۆ درێژەدان بە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا کۆ بوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی شێوازێکی گونجاوی سیستەمی لامەرکەزی کردووە.
-
لە مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی نورەدین سۆفی؛
مەزڵووم کۆبانی: ناهێڵین خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ بچێت
مەزڵووم عەبدی ڕایدەگەیەنێت: هەسەدە و هەموو دامەزراوە سەربازییەکانی دەبێت بەشێوەیێکی شایستە و بەهێز لەناو سوپای سووریادا جێگیرببن و ببنە بەشێک لە هێزی پاراستنی سووریا.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
بێبەش کردنی هێزە کاریگەرەکان لە پرۆسەی سیاسی سووریا، شکستی بەدوادا دێت
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت: هەر پرۆسەیێکی سیاسی بۆ داهاتووی سووریا کە ئەوان و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەخۆ نەگرێت، "پرۆسەیەکی ناتەواوە و مەترسیی شکستی لەسەر دەبێت".
-
بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمدواییەیان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق
ئیدارهی خۆسهری باکوور و ڕۆژههڵاتی سووریا، پابهندبوونی خۆی به یهکگرتویی خاکی سووریا وهک بنهمایێکی دانوستان لهسهر نهکراو و ڕهتکردنهوهی ههر ههوڵێک بۆ تێکدانی ئاسۆی چارهسهری سیاسی دووپات کردهوه.
-
ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا كردنەوەی فرۆكەخانەی قامیشلۆی ڕاگەیاند
ئیدارەی خۆسەر لە كوردستانی سووریا كردنەوەی فڕۆكەخانەی قامیشلۆی ڕاگەیاند و دەسەڵاتی فرۆكەوانی سووریا-ش ڕەتیدەكاتەوە.
-
لەژێر ڕێکاری توندی ئەمنیدا ژمارەیێک خێزانی داعش لە سووریاوە گەڕێندرانەوە عێراق
زیاتر لە ۲۰۰ خێزانی عێراقی کەمپی هۆلیان لە پارێزگای حەسەکەی سووریا جێهێشت و گەڕانەوە عێراق، ئەمەش لە ژێر ڕێکاری ئەمنیی توندی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بوو.
-
شاندی کورد و حکوومەتی کاتیی سووریا لەسەر چوار تەوەری سەرەکی ڕێککەوتن
كۆبوونهوهی نێوان شاندی کوردەکان و حكوومهتی كاتیی سووریا له دیمهشق كۆتایی هات، شاندهكانی ههردوولا سهبارهت به كۆبوونهوهكه بهیاننامهیێكی هاوبهشیان بڵاو کردەوە.
-
شاندێکی کوردستانی سووریا گەیشتە دیمەشق
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی نوێی سووریا، گەیشتە دیمەشق.
-
حکوومەتی سووریا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەسەر چۆڵ کردنی کەمپی هۆل ڕێککەوتن
دەسەڵاتدارانی کوردستانی سووریا ڕایانگەیاند "لەگەڵ حکوومەتی ڕاگوزەر لە دیمەشق ڕێککەوتوون بۆ چۆڵ کردنی کەمپی هۆل، کە دەیان هەزار کەس لە خێزان و خانەوادەکانی داعشی تێدا جێگیرە.
-
ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق لەسەر هەموار کردنی دەستووری نوێی سووریا گفتوگۆ دەكەن
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرای کرد نوێنەرانی حكوومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گفتوگۆیێكی سیاسی دەكەن لەبارەی میكانیزمی هەمواركردنی ماددەكانی ڕاگەیاندنی دەستووریی ئەمدواییەی سووریا.
-
پێنج ئەندامی خێزانەکانی داعش ڕادەستی ئاڵمانیا کرانەوە
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پێنج کەسی خێزانەکانی داعشی کە لە بنەڕەتدا ئەڵمانی بوون ڕادەستی وڵاتەکەیان کردەوە.
-
بەڕێوەبەریی خۆسەر:
سیستهمێكی دیموكراتیک پێویسته بۆ بنهبڕكردنی هۆكارهكانی پارچهبوونی كۆمهڵگهی سووریا
ئیدارهی خۆبهڕێوهبهری دیموكراتی ههرێمی باكوور و ڕۆژههڵاتی سووریا نیگهرانیی خۆی لهبارهی گرژییهكانی سووریا دهردهبڕێت و داوای ئارامكردنهوهی دۆخهكه دهكات.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر:
ڕەشنووسی دەستوور ستانداردەکانی هەمەجۆریی نەتەوەیی سووریای تێدا نییە
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت دوای چەند مانگێک لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە دیمەشق بەناو "ڕاگەیاندنی دەستووری" دەرچوو، کە بڕگە و نەخشێکی تەقلیدی لەخۆگرتبوو کە هاوشێوەی پێوەرەکانی حکوومەتی بەعسی پەیڕەوی لێدەکرد.