بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ڕووداوە خێراکانی سووریا هەر دوێنی توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر مەنبج پەرەپێدا و هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر شارەکە و هێزی ئاسمانی تورکیاش شارەکەی بۆردوومان کرد.
فەرهاد شامی وتەبێژی هەسەدە لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا و چەتەکانی سەربەو وڵاتە بۆسەر شاری مەنبج بە کەناڵی ڕووناهی وت: ماوەی دوازدە ڕۆژ توندڕەوەکانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر مەنبج، بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هێرشەکانیان فراوان کردووە.
فەرهاد شامی جەختی لەوەش کردەوە کە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج و باب باڵا دەستن و بە توندی ڕووبەڕووی توندڕەوەکان دەبنەوە.
هەروەها دەڵێت، تاکتیکی شەڕ هەیە، توانیویانە بە کشانەوەی کاتی هێزی دوژمن پەڵکێشی دەروازەی شار بکەن و زیانی زۆریان پێ بگەیەنن.
Your Comment