بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردووه: "له ئه‌نجانی بۆردوومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا بۆسەر ماڵێک لە گوندی "ئەلمستریحە" سەربە شارۆچکەی عەین عیسا لە باکووری ڕەققە ۱۱ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە کە شه‌ش منداڵیان تیادایه، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزان بوون".
به‌گوێره‌ى میدیاکانی کوردستانی سووریا كۆمه‌ڵكوژیه‌كه كاتژمێر ۱۱ى شه‌وى ڕابردوو ئه‌نجامدراوه و ژمارەی کوژراوەکان ۱۲ کەسن.
روانگه‌ی سووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه توركیا بۆردوومانی كردوه له ژێر ده‌ستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدایه و "دۆخێکی ترسناک و دڵەڕاوکێ بەسەر ناوچەکەدا دروست بووە، ئه‌وه‌ش لە ئەنجامی پەرەسەندنی سەربازیی ئەم دواییە".
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دەشڵێت، ژمارەی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۴ەوە ئەنجامی داوه گه‌یشته ۱۹۱ هێرش، كه بوونه‌ته هۆی شه‌هیدبوونی ۵۵ هاوڵاتی مه‌ده‌نی و برینداربوونی ۷۳ كه‌سی دیكه كه ژن و منداڵیان تیادایه، جگه گیانله‌ده‌ستدانی ۴۹ كارمه‌ندی هێزی ئه‌منی.
Your Comment