فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕەتی دەکاتەوە کە چەکەکانیان ڕادەست بکەن یانیش هێزەکەیان هەڵبووەشێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە ناوچەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هۆشدارى لە تێکچوونى سەقامگیری لە سووریا و رۆژئاواى کوردستان دەدات.
دوای شەڕ و رووبەرووبوونەوەیەکی تووند لە نێوان چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" چوونە نێو شاری مەنبج.