بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر جاشوا لاندیس شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X باس لە نیگەرانیی بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا دەکات ئەوەش بۆ ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجی دوای دەستپێکی سەردەمی سەرۆکایەتی ترەمپ لە دوو مانگی داهاتوودا.
لاندیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بەشێکە لە ستراتێژیی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەکە، بۆیە ئەگەری ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە بکشێنەوە زۆر کەمە.
ناوبراو بڕوای وایە کە ئەمریکا دەیەوێت دەستی حکوومەتی ناوەندیی سووریا نەگاتە سەروەت سامان و سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستانی سووریا و ئەو وڵاتە لەدەستی گرووپە جیاجیاکان بێت.
لاندیس جەخت دەکاتەوە کە تەنانەت ئەگەر ترەمپ بیەوێت هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێنێتەوە، نۆخبەی ئەمریکی مۆڵەت نادەن ئەو هەنگاوە بەکردار هەڵبگیردرێت هەبەوشێوە کە لە خولی پێشووی دەسەڵاتدارێتی ترمپدا ئەو نۆخبانە ئەو مۆڵەتەیان بە ترەمپ نەدا هەموو هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بکشێنێتەوە.
Your Comment