هەڵوێستی پنتاگۆن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

دوای ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و بەغدای سەبارەت بە پلانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە خاکی عێراق بڵاو کردەوە، پنتاگۆن لێدوانی پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەی داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، "پلانەکە بریتییە لە ڕۆیشتنی سەدان هێزی هاوپەیمانان تا مانگی (ئەیلول/9)ی 2025 و ئەوانی دیکە تا کۆتایی ساڵی دواتر".

هەروەها بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەڵێت: "ڕێککەوتنێک کراوە، لە ئێستادا تەنها بابەتەکە ئەوەیە کە کەی ڕادەگەیەنرێت".

چاودێرانی کاروباری عێراق ڕایانگەیاندووە: "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، خاڵەکانی لەسەر پیتەکان داناوە"، ئاماژەشیان بەوەکرد، پنتاگۆن ئامادەیی نەبوونی خۆی بۆ ڕاگەیاندنی هەنگاوی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند".

News Code 224038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha