بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێ سەرچاوە، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری، گۆڤاری بۆلگاریا میلیتاری و ویسگارد ۲۴ ئاشکرایان کردووە، ئەمریکا بوونی سەربازیی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردۆتەوە، بەشێوەیەک تهنها لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی سی ۱۷و سی ۱۳۰، لەبنکەکانی خەراب جێرو ڕومێلان نیشتونەتەوە.
باس لهوهش دهکرێت، پێدەچێت فڕۆکەکان کەلوپەلی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و کارمەندانی سەربازیی ئەمریکا و کەرەستەی سەربازیی دیکەیان هەڵگرتبێت و ڕەنگە ئەم جێگیرکردنە وەک وەڵامێک بێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە یان بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا.
ئەو سێ سەرچاوەیە ئاماژە بەوەدەکەن، بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هێرشی زیاتر بوونەتەوە، لەوانە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، بەتایبەتیی لە پێگەکانی وەک بنکەی تەنەف لە نزیک ئوردن و بنکەکانی تر لە کوردستان.
Your Comment