فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوا لە ترەمپ دەکات پارێزگاری لە بوونی سوپای ئەمریکا بکات لە سووریا و دەڵێت بوونی سوپای ئەمریکا لە سووریا پایەی سەقامگیرییە و کشانەوەیان دەبێتە هۆی شەڕی ناوخۆ.
دکتۆر جاشوا لاندیس ئاماژە بە نیگەرانیی بەرپرسانی کوردی سووریا لە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمانی ترەمپ دەکات و دەنووسێت: ئەم ئەگەرە لە ئارادا نییە کە ئەمریکا لەژێر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی خۆی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێنێتەوە.