ئەگەر شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؟

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، ئەگەر بەرپرسانی باڵای تورکیا پێیان وایە شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؟.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لە وەڵامی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی ناسیۆنالیستی تورکیا (MHP) کە وتبووی، ''شتێک بەناوی کێشەی کورد نییە''، ڕایگەیاند: ''تاوەکوو ئەمڕۆ هەمیشە گوتراوە ''کێشەی کورد نییە''. ئەگەر شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، باس لە کام چارەسەر بکەین؟ کێشەی کورد ۱۰۰ ساڵە هەیە و گەورەترین کێشەی سەد ساڵەی تورکیایە".

باکرهان ئاماژەی بەوەش کرد، ئاساییترین نموونە بۆ هەبوونی کێشەی کورد، سڕینەوەی ئەو نووسراوە کوردییانەیە لە شەقامەکانن و گوتی: ''خەڵک ناتوانن بە زمانی دایکیان قسە بکەن. خەڵک بەهۆی قسە کردن بە زمانی دایک دەستبەسەردەکرێن".

باکرهان لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی دەسەڵات سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنی پڕۆسەی چارەسەری گوتی، دانانی قەیووم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی کوردستانی تورکیا گومانەکانی زیاتر کرد و گوتی، ''ناتوانین ناوی بنێین پرۆسە، چوونکە هێشتا هیچ زانیارییەک نییە؛ تەنیا مشتومڕ هەیە. ئێمە دەمانەوێت ئەم مشتومڕە بۆ بۆ پرۆسە بگۆڕدرێت. تورکیا پێویستی بەم پرۆسەیە هەیە".

هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی لە پشتگیریی پارتەکەی بۆ پرۆسەی چارەسەری کردەوە و ڕایگەیاند: ''ئێمە دەڵێین ئەو ئازارانەی لە یەکەمین سەد ساڵەی تورکیادا هەبوون، با لە دووەمین سەدساڵەی تورکیادا دووبارە نەبنەوە و تورکیا ببێتە کۆمارێکی دیموکراسی".

 

News Code 224361

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha