بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) له ڕاگهیهندراوێكدا لهبارهی دهستپێكردنی پڕۆسهی ئاشتی له توركیا، ڕایگهیاند: "لە ڕۆژی چوارشەممە یەکەمین چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، هەندێک پەیام کە ڕێبەر ئاپۆ دەیویست لەگەڵ ڕای گشتیی بەش بکرێت، بڵاوکرایەوە، دوای پێنج ساڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە، لەم چاوپێکەوتنەدا هەواڵ وەرگرتن لە ڕێبەر ئاپۆ ئێمە، گەلەکەمان و دۆستانمانی زۆر دڵخۆش کرد، بەڵام وەک ڕێبەر ئاپۆ ڕوونی کردەوە، گۆشەگیریت نەڕەویوەتەوە و بەردەوامە".
ئاماژهی بهوهش كردوه، ئۆجهلان بە ڕوونی دیاریکرد کە بەرپرسیارێتی مێژویی خۆی جێبەجێ دەکات و وتی: "ئەگەر هەلومەرجەکان دابین بکرێن، ئەو ڕۆڵی خۆی لە چارەسەری سیاسیی دیموکراتی کێشەی کورد دەگێڕێت، دەبێت ئەم هەڵوێستە لەلایەن هەموو کەسێکەوە باش تێبگەیەنرێت، ئەوانەی کە بۆ ئاشتیی و چارەسەریی کێشەکە هەڵوێست دەردەبڕن، بانگەواز دەکەن و پشتگیری دەکەن دەبێت نزیکبونەوەی پێویست بۆ ئەم هەڵوێستەی ڕێبەر ئاپۆ نیشان بدەن".
کەجەکە دهڵێت: "پێش هەر شتێک دەبێت هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و کار دابین بکرێت، هەتا ئەم هەلومەرجانە دابین نەکرێن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان هەلومەرجی دیالۆگ و دانوستانی خێرا دروست نەکرێت، ڕاست نییە کە چاوەڕێ بکرێت ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و بە نیەتی باش هەڵناسەنگێندرێت".
ئهوهشی خستهڕوو: "لایەنی چارەسەری دیموکراتی کێشەی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانە، ئاشتیی لە تورکیاش بە قبوڵکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان وەک لایەن دەکرێت، ئێمە وەک تەڤگەر لەو بڕوایەداین کە دیموکراتیبونی تورکیا بە چارەسەری دیموکراتی کێشەی کوردەوە بەستراوەتەوە، چارەسەری کێشەی کوردیش بە دیموکراتیبونی تورکیاوە بەستراوەتەوە و چەندین جار ئەم هەڵوێستەمان نیشان داوە".
لهبارهی چالاكییهكهی ئهنقهره، له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: "دەوترێت کە چالاکییەکەی لە ئەنقەرە ئەنجام درا لەلایەن تەڤگەرەکەمانەوە کراوە، ئەگەر ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە کرابێت، هەپەگە ڕاگەیاندنی پێویست دەدات، بەڵام وەک دەیانەوێت وانیشان بدرێت، بە دڵنیاییەوە هیچ پەیوەندییەکی ئەم چالاکییە بە پڕۆسەی پێشکەوتنەوە نییە".
ڕوونیش كردوهتهوه: "دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان بە زانینی ئەم ڕاستییە هەڵسوکەوت بکەن، هەمو ئەو شتانەی کە تا ئێستا بەدەستمان هێناوە بە تێکۆشان هاتونەتەدی، هەموو پێشکەوتنەکانی کە ئێمە بەدیمان هێناوە، ئەنجامی تێکۆشانی ئێمەیە، لەمەودوا هەموو سەرکەوتن و پێشکەوتنەکان کە ئێمە بەدەستی دەهێنین بە تێکۆشان دەبێت، دەبێت ئێمە بەم هۆشیارییە مێژوییە هەڵسوکەوت بکەین و پێشخستنی تێکۆشان بکەینە بنەما".
Your Comment