پێوستە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیا ئامادە بێت و PKK هەڵوەشێنێتەوە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕایدەگەیەنێت پێوستە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیاوە پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا لە میانی کۆبوونەوەی ئەندامانی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکرێت پێویستە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیا ئامادە بێت و لەوێوە ڕایبگەیەنێت کە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ی هەڵوەشاندووەتەوە.

دەوڵەت باخچەلی دەشڵێت، کێشەی تورکیا کوردەکان نییە، بەڵکوو "تیرۆرە" و بۆ چارەسەری ئەو بابەتەش پێویستە نەخشە رێگایەک دابنرێت کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات بەبێ چەک.

باخچەلی وتیشی، گرنگە کێشەی کورد چارەسەربکرێت، بۆ چارەسەری کێشەی ئەمنی تورکیاش پێویستە لە بنچینەی ئەو کەسانە بکۆڵنەوە و داوابکرێت چەکەکانیان ڕادەست بکەن ئەوەش بە بانگەوازی ئۆجەلان دەکرێت.

News Code 224263

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha