کێشەی کورد

  • ئایا لیندسی گراهام دۆستی کورد بوو؟

    ئایا لیندسی گراهام دۆستی کورد بوو؟

    ئایا لیندسی گراهام، سناتۆری بەدەسەڵاتی کۆماریخوازی ئەمریکا، دەکرێت بە "دۆستی کوردەکان" ناو ببرێت؟ پێداچوونەوەی هەڵوێستەکان، پڕۆژەیاساییەکان، وتارەکان و لێدوانە فەرمییەکانی ئەو لە ماوەی زیاتر لە دەیەیەکدا نیشانی دەدات کە گراهام لەو کەمە سیاسەتمەدارە ئەمریکییانە بوو کە بە شێوەیەکی بەردەوام بەرگری لە پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک هاوبەشە ستراتیژییەکانی واشنتۆن دەکرد و تەنانەت بۆ پشتگیریکردنی ئەوانیش پڕۆژەیاسای پێشکەش کرد. لەگەڵ ئەوەشدا، پشتگیری ئەو لە کوردەکان هەرگیز بە مانای پاڵپشتی لە سەربەخۆیی کوردستان یان هەموو ڕەوتە سیاسی و سەربازییەکانی کورد نەبوو؛ بەڵکوو لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، شەڕی دژ بە داعش و پاراستنی اعتباری واشنتۆن لە هەمبەر هاوپەیمانەکانیدا پێناسە دەکرا. مردنی لەناکاوی ئەو لە ٧١ ساڵیدا، بارێکی دیکە ئەم پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە پێگەی گراهام لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کوردەکاندا چی بوو و ئایا دەکرێت ئەو وەک یەکێک لە نزیکترین دۆستەکانی کورد لە کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دابنرێت؟

  • سفرەی خەڵک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بچووکتر دەبێتەوە

    کوردستان لە ڕیزی پێشەوەی گرانیی خۆراکدایە؛

    سفرەی خەڵک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بچووکتر دەبێتەوە

    داتا فەرمییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران تایبەت بە هەڵاوسانی خەزەڵوەری ١٤٠٥ (حوزەیرانی ٢٠٢٦)، وێنەیەکی نیگەرانکەر لە دۆخی بژێویی خەڵکی کوردستان نیشان دەدەن؛ وێنەیەک کە دەری دەخات ئەم پارێزگایە لە بەشێکی زۆری کاڵا بنەڕەتییە خۆراکییەکاندا، نەک هەر لە مامناوەندی وڵات دوا نەکەوتووە، بەڵکوو لە زۆربەی گرووپەکاندا لە نێوان چەند پارێزگای یەکەمی وڵاتدایە لە ڕووی گرانییەوە. ئەم ئامارانە تەنیا ژمارە و ڕێژەی سەدی نین؛ هەر ژمارەیەک، گێڕانەوەی بچووکتربوونەوەی سفرەی ئەو خێزانانەیە کە داهاتەکەیان هاوتەریب لەگەڵ خێرایی بەرزبوونەوەی نرخەکاندا زیادی نەکردووە.

  • نه‌وتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت، تا ساڵێكی دیكه‌ كێشه‌ی مووچە نامێنێت

    عه‌لی حه‌مه‌ساڵح:

    نه‌وتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت، تا ساڵێكی دیكه‌ كێشه‌ی مووچە نامێنێت

    بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ و داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی حکوومەتی عێراق بكات، تا ساڵێكی دیكه‌ مووچه‌ به‌به‌رده‌وامی ره‌وانه‌ ده‌كرێت".