DEM parti
-
ڕاگەیێندراوی دەم پارتی:
ڕێکخراوە جیهانییەکان لە دژی شەڕ و تووندوتیژی دەنگیان بەرز بکەنەوە
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) هۆشداری لە مەترسیی هەڕەشەیەکی نوێی خوێنڕشتن لە دژی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا دەدات.
-
دەم پارتی بۆ بەرپرسانی تورکیا:
ئەگەر شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؟
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، ئەگەر بەرپرسانی باڵای تورکیا پێیان وایە شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؟.
-
کاردانەوەی دەم پارتی بۆ دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان لە تورکیا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر گەورە شارەوانی مێردین و شارەوانییەکانی ئیلح و خەلفەتی، پاشان وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی لەو شارەوانییانە دانا، لەوبارەیەوە ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل- دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی بۆ ئەردۆغان و باخچەلی:
چارەسەری پرسی کورد بەو شێوەیە نابێت، لەلایەک تەوقە دەکەن و لەلایەکی دیکەوە زللە دەوەشێنن
هاوسەرۆکی پارتی دەم سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئاکپارتی و مەهەپە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد لە تورکیا دەڵێت: ئێوە لەلایەک دەستتان درێژ دەکەن (تەوقە دەکەن) و لەلایەکی دیکەوە شەق و زللە دەوەشێنن. پرۆسەی چارەسەری بەو شێوەیە نابێت."
-
ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی:
دانوستانی ئاشتی لەنێوان تورکیا و PKK دەستی پێکردۆتەوە
ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بڵاویکردەوە، دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و ڕێبەری زیندانیکراوی PKK دەستپێکردووە.
-
دەم پارتی:
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEMparti) لە ڕاگەیێندراوێکدا وێڕای ئیدانە کردنی تیرۆری سەید حەسەن نەسرۆڵڵا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.