پڕۆسەی دانوستانی ئاشتی لە نێوان کورد و حکوومەتی تورکیا بوونی نییە

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا، رایگه‌یاند، شتێکی وەها بوونی نییە و نابێت کەس خەون و خەیاڵێکی وابکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان له‌میانی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ "رادیۆی دەنگی گەل" له‌باره‌ی هه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ دانوستانی کورد و حکوومه‌تی تورکیا، باسی له‌وه‌کردوه‌: "هەندێک کەس دەڵێن: ئایا پرۆسەیەکی نوێ دەست پێدەکات؟ شتێکی وەها بوونی نییە نابێت کەس خەون و خەیاڵێکی وابکات، ئێستاش ڕۆژانە کورد دەکوژن و لە هەرێمەکە جێگیر دەبن، شەڕ هەیە، گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، کەواتا، شتێکی لەوشێوە کە دەڵێن بوونی نییە.

موراد قەرەیلان له‌باره‌ی لێدوانی ڕاوێژکاری ئەردۆغان کاتێک وتی: "ئاکەپە و مەهەپە سیاسەتێکی ساختە پەیڕەو دەکەن، ئامانجیان وەستاندنی خوێنڕشتن و ڕاگرتنی شەڕ نییە، بەڵکوو پەرەپێدانی زیاتری شەڕەکەیە، بۆیە بەردەوام لایەنەکان هان دەدەن، ئەوان دەیانەوێت لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا شەڕ ڕووبدات و دەیانەوێت سوودی لێوەربگرن، سیاسەتەکانی ئێستای ئەردۆغان بەم شێوەیەیە، واتا خۆی وەک لایەنگری فەلەستین و عەرەب نیشان دەدات بەڵام ڕاست نییە، بەڵکوو نیازی هاندانی جیهانی عەرەبییە".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دەشڵێت: ئه‌ردۆغان هەمیشە دەیەوێت ڕۆژەڤی نوێ دروست بکات، ئێستا دەیەوێت سوود لەو هەلومەرجانە وەربگرێت و سووریا و ئێران لە هاوپەیمانێتی دژ بە کورد لەگەڵ عێراق بە هاوکایی پارتی بەشدار بکات بۆیە دەیەوێت لە هەرێمی کوردستان خۆی بپارێزێت و بەشێکی ڕۆژئاوای داگیر کردووە و دەڵێت من بەردەوام دەبم لە داگیرکاریی.

قەرەیلان وتیشی: دەوڵەتی تورک دەڵێت، کوردستان گەشە بکات دەبێتە کۆسپ بۆ ئێمە و لاوازمان دەکات و ئەمەش لەسەر بنەمای ترسێکی وەها وا دەڵێت، ئێستا پەرلەمان دانیشتنێکی داخراو بەڕێوە دەبات، بەڵام پێموانییە ئەمە لە پارلماندا قسەی لەسەر بکرێت، وەک دەوڵەت ئەم بابەتانە لە ئاستێکی تەسکدا تاوتوێ دەکەن. ئەمە ترسی سەرەکی ئەوانە، واتا لەم کاتە نوێیەدا دیارە کە دەیانەوێت سیاسەت لەسەر دوژمنایەتی کورد بەڕیوە ببەن".

News Code 224226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha