سەرۆکی مەهەپە، داوا لە دەم پارت دەکات کە سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ بکات.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (MHP) ڕایگەیاند، پێداگرم لەسەر قسە و پێشنیازەکەم، لە ئامێزگرتنی کورد پێویستە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەهەمانشێوە پێویستە.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕایدەگەیەنێت پێوستە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیاوە پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە.