بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتى: پرسی چارەسەری پرسی کورد لە ١ـی تشرینی یەکەمەوە نەبووەتە ڕۆژەڤی پارتەکەیان، دەمێکی درێژە مژاری سەرەکی پارتەکەیانە، پرسی کورد مەزنترین و بنەڕەتیترین پرسی تورکیایە، بەڵکوو پرسی تورکیا و هەرێمەکەیە.
هۆشداریدا لەوەى، ئەگەر ئەم پرسى کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر نەبێت، ئابوور و دیموکراسیی لە تورکیا پێش ناکەون و وتیشى: لێرە و لەوێ باس لە چارەسەر دەکرێت، بەڵام شتێکی ئەوتۆ بۆ ڕای گشتی و دەم پارتی ڕوون نەبووەتەوە.
وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان دەشڵێت: دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە و عەبدوڵا ئۆجەلان بەشداربێت لە گفتوگۆکانی ئاشتی کورد و حکوومەتی تورکیا.
Your Comment