سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی فەڕەنسا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق لە میانەی دیدارێکدا، هیوایان خواست هەڵبژاردن لە بانگه‌شه‌يه‌کى ئارام و پرۆسه‌یەکی سه‌رکه‌وتوو به‌ڕێوه‌ بچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازيى له‌ پاتريک دۆرێل باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق کرد.

له‌ ديدارێکدا په‌يوه‌ندييه‌کانى فەڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانيان، دۆخى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌ هه‌موو بواره‌کان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و ئابووريدا له‌باره‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ بيروڕايان ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌شييان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ديداره‌که‌دا که‌ کونسوڵى گشتيى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ بوو، وێڕاى داکۆکي کردن له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى کوردستان، هيوايان خواست بانگه‌شه‌يه‌کى ئارام و پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌ سه‌رکه‌وتوويى به‌ڕێوه‌ بچێت.

دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌ بوو.

News Code 224132

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha