نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا پەیوەندییەکانی بەغدا و مۆسکۆ تاوتوێ دەکەن

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق لەو دیدارەدا وێڕاى داكۆكى له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ  پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، هه‌روه‌ها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو.

په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا، دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له‌ ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوون که‌ کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئامادەی بوو.

News Code 224160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha