۲۷ کەسی سەربازی و ئەمنی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی زۆرترین بەربژێری هەیە کە لە بواری ئەمنی و سەربازی کار دەکەن، یەکگرتوو و نەوەی نوێ هیچ بەربژێرێکیان نییە لە بواری ئەمنی و سەربازی کار بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ۲۷ کەسی ئەمنی و سەربازی لەلایەن پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەربژێرکراون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پۆلیسێکیش وەکوو بەربژێری سەربەخۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن کردووە.

 پارتی دیموکراتی کوردستان بە ۱۹۰ بەربژێر بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە، لەنێویاندا ۱۰ بەربژێر لە بواری سەربازی و ئەمنی کاریان کردووە و پلەیان هەبووە کە دەکاتە زۆرترین بەربژێر لەو دوو کەرتە لەنێو هێزە سیاسییەکانی دیکە کە ئەمانەن:

- نەقیب ئەرسەلان

- لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێر

- عەمید خۆشناو ئاقوبانی،

- عەمید بەختیار بێسەری

- عەقید زرار حوسێن هەرکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی سۆران

- نووری محەممەد ئالانی

- سەردار رەسووڵ

- سەنگەر سەردار

- رائید نەوزاد ئیسماعیل

- عەمید باسل عیزەت رەمەزان

هەروەها لە لیستی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ۹ بەربژێر هەن کە لە بواری ئەمنی و سەربازی کاریان کردووە، بریتین لە:

- موقەدەم بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە.

- بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی.

- بێژەن بورهان

- بەختیار ئیسماعیل (بەختیاری ئاسایش).

- عەمید سەید موزەفەر.

- جووتیار یوسف.

- محەممەد رافت.

- سەرخێڵ نەجمەدین.

- مشیر عەبدوڵڵا (عەقید مشیری مرور).

 لیستی بەرەی گەل لە پلەی سێیەم دێت لەنێو ئەو کەسانەی بەربژێریان لە بواری ئەمنی و سەربازی هەیە، ۴ کەس لەسەر لیستەکە بەربژێرن، ئەوانیش:

- عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی پێشووی پاسەوانی سنوور.

- لیوا فەیسەل خەلەکانی.

- کارزان جەرجیس.

- رەوەند وسوو عەبدولڕەحمان.

لە لیستی رەوتی هەڵوێست، بە سەرۆکایەتیی عەلی حەمەساڵح، ۲ کەس هەن لە بازنەکانی سلێمانی و دهۆک، لە کەرتی سەربازیدا کاریان کردبێت، ئەوانیش:

- رائید ئیسلام زێباری، ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە.

- شاڵاو مەحموود.

هەروەها کۆمەڵی دادگەری ۲ کەسی بەربژێر کردووە، کە کەرتی پۆلیس و ئەمنیدا کاریان کردبێت، بریتین لە:

- عادل عزەت لە بازنەی پارێزگەی هەڵەبجە.

- سەباح ساڵح لە بازنەی پارێزگەی سلێمانی.

هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێوە ڕایانگەیاندووە هیچ بەربژێرێکیان نییە لەنێو کەرتی سەربازی و ئەمنیدا کاری کردبێت و پلەی هەبووبێت.

 وەکوو بەربژێری سەربەخۆ، شێرزاد عەبدولڕەحمان، کە بە مامە ڤاندام ناسراوە، کارمەندی پۆلیسە و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خۆی بەربژێر کردووە.

 بڕیارە ۲۰ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۴، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ۱۱۹۱ بەربژێر کە ۳۶۸ یان ئافرەتن، لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدارن و کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ۱۰۰ کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

News Code 224171

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha