بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جهنگى لەگەڵ باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا كۆ بووهوه، لهوبارهیهوه دهڵێت: "جەختمان کردەوە لەسەر گرنگی و چارەنووسسازیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان بۆ بەهێز کردن و گەشە کردنی پایەکانی دیموکراسی و حکومڕانی لە کوردستاندا".
شێخ جەنگی وتووشیهتى: "ئێمە وەک بەرەی گەل بە پلان و بەرنامەیەکی بەهێزەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە کردووە و دەمانەوێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکەین لە حکومڕانی ئەم هەرێمە کە تائێستا ب ەپارتەکانی دەسەڵات نەکراوە".
وهكوو لاهو ور شێخ جهنگى باسی كردووه، "دووپاتمان کردەوە کە ئامانجمان چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی مووچەیە لەگەڵ دانانی دەستورێکی گەلپەسەند و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەربەخۆکردنی دەسەڵاتی دادوەریی و دامەزراندنی حکوومەتێکی بەهێز کە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت لەگەڵ بەغدا و بەکردار حکوومەتی خەڵک بێت و کۆتایی بەدوو زۆنی بهێنێت".
Your Comment