ژمارەیەک لە ئەندامانی گۆڕان په‌یوه‌ندییان بە ڕیزەکانی پارتیەوە کرد

ژماره‌یه‌ک له ئەندامانی بزووتنەوەی ‌گۆڕان لە سنوورى ده‌ڤه‌رى بادینان له ‌دهۆک، په‌یوه‌ندییان به‌ڕیزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ کردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شارپرێس بڵاوی کردەوە به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دەستی کەوتوون چوار به‌رپرسى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ‌دهۆک وازهێنانیان له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و سه‌نگه‌ریان به‌ره‌و پارتى دیموکراتى کوردستان گواستوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سەرچاوەیەک لەناو بزووتنەوەی گۆران قسه‌ى بۆ شارپرێس کرد و ڕایگه‌یاند، "ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌پارتیه‌وه‌ کردووه‌ چوار کەسە".

ئه‌وه‌شى وت: "ئه‌وانه‌شى ئه‌مڕۆ چوونەتە ناو پارتی، پێشتر لە بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دەرکرابوون ‌و لە هەڵبژاردنی ئەمجارەشدا یەکێکیان دەرنەچوو، پێشتریش گۆران گومانی لەوکەسانە هه‌ر هەبوو کە لە دەرفەتێک دەگەڕان بۆ ئەوەی بچن ببن بە پارتی".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، "ئه‌و چوار که‌سه‌ پێشتر یەکێک ئەندامی جڤاتی نیشتمانى بزووتنەوەی گۆڕان بووه‌، به‌ڵام سیانه‌که‌ى دیکه‌ تەنها ئەندام‌ و هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان بوون".

News Code 224124

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha