سه‌رۆک کۆماری ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێر و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرد+ فیلم

سەرۆک کۆماری ئێران، بە سەردانێکی فەرمی  گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ۱۲ی۹ی۲۰۲۴، مه‌سعوود پزیشکیان سەرۆک­کۆماری ئێران گه‌یشته‌ هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکه‌ی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

سەرۆک کۆماری ئێران له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ده‌کرێت.

بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى پزیشکیان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمی کوردستان و حکوومەت، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سەردانی سلێمانى دەکات و دەچێتە سەر مەزارى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى کۆچکردووی عێراق.

هەر بەگوێرەى کارنامەکە، پزیشکیان، لە سلێمانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکوومى لە سلێمانى و دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان کۆ دەبێتەوە.

News Code 224066

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha