بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بە زمانی کوردی دەربارەی سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بلاو کردەوە و لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئەو ئامانجانەی لە سەردانە سێ ڕۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆست و دراوسێمان بەدواداچوونمان بۆ کرد لە سەر ڕوانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو".
پزیشکیان دەشڵێت:: "لەو سەردانەدا ۱۴ یادداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا".
سەرۆکی ئێران ڕاشیگەیاندووە: ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە کە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پەیوەندیی نێوان هەر دوو وڵات.
پزیشکیان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: "کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات. ئامانجی گەورەی ئێمە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە".
Your Comment