مه‌سعوود پزیشکیان له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له لێدوانێکدا به زمانی فارسی ڕایگه‌یاند: "سوپاسی میوانداری نێچیرڤان بارزانی ده‌که‌م، روانگه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که پێکه‌وه روانگه‌یه‌کی هاوبه‌شمان هه‌یه، ئه‌وه راستییه‌که که ئێران و ئه‌م ناوچه‌یه په‌یوه‌ست به زۆر له بابه‌ته‌کان که کێشه دروستده‌بو پێکه‌وه بون و هاوڕێی یه‌ک بون، له‌کاتێکدا که ئاشتی دروستبوه پێویسته که‌ڵک وه‌ربگرین له‌و په‌یوه‌ندیه دۆستانه‌ی که هه‌یه له‌ڕوی که‌لتوری، ئابوری، ئه‌منیییه‌وه، ده‌توانین یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ین و پێکه‌وه کاربکه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا باسی ئه‌وه‌کرا که په‌یامی مرۆڤایه‌تی و په‌یامبه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت مرۆڤه‌کان جیاوازی له نێوانیان نه‌کرێت، عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م بونی نییه، جیاوازی له‌نێوان نێوان کورد، تورک، عه‌ره‌ب و فارس نییه، ئه‌و که‌سانه‌ی که باشترن ئه‌و که‌سانه‌ن که توانایان باشتره، "باشی له ته‌قواو چاکه‌یه".
مه‌سعوود پزیشکیان وتیشی، "پشت به‌خوا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و کوردستان و عێراق هه‌مانه هاتوین به‌هێزتری بکه‌ین و ئه‌و ناکۆکییه‌ی که هه‌یه به ئومێدی خودا له‌نێوی ده‌به‌ین".
دواتر نێچیرڤان بارزانی له لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران، وتی، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیه‌کی مێژوییه‌مان هه‌یه سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری ئێران یه‌که‌مین سه‌ردانه بۆ هه‌ولێر و بۆ ئێمه رۆژێکی مێژوییه، له‌باره‌ی چه‌ند پرسێک به تایبه‌تی پرسه ئه‌منییه‌کان قسه‌مان کرد وجهختمان کرده‌وه له‌وه که خاکی هه‌رێمی کوردستان بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێران به‌کارناهێنرێت".
بارزانی وتیشی، "سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک پزیشکیان مێژوییه، ئێمه هه‌میشه له‌کاته سه‌خته‌کاندا کۆماری ئیسلامیمان له پشتی خۆمان بینیوه، هاتنی سه‌رۆک کۆمار بۆ هه‌ولێر به‌ڕۆژێکی مێژویی ده‌بینین".
Your Comment