پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران پاش سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان

سه‌رۆک کۆماری ئێران دوای کۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌ سێ رۆژییه‌که‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دیارترین گفتوگۆکانی ڕاگه‌یاند که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان ئه‌نجامی دابوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود پزیشکیان له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا دوای کۆتایی هاتنی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران ڕایگه‌یاند، "14 یاداشتی لێکتێگه‌یشتن له‌ نێوان تاران و به‌غدا واژۆ کران، هه‌روه‌ها پلانی ستراتیژی سه‌باره‌ت به‌ گه‌شت و هاتوچۆی نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ کرا".

پزیشکیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ر پرسه‌کانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرد، هه‌روه‌ها باسمان له‌سه‌ر پرسی باشترکردنی بازاڕه‌کان له‌سه‌ر سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانمان له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق کرد".

مه‌سعوود پزیشیکان باسی له‌وه‌ش کرد، "هه‌ر له‌سه‌ردانه‌که‌مدا باسمان له‌ پرسی گه‌شتی نێوان وڵاتانی ئیسلامی کرد، هه‌روه‌ها سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی ئیمامه‌ پاکه‌کانمان کرد له‌ که‌ربه‌لای پیرۆز".

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌شی بۆ به‌سڕه‌ رایگه‌یاند، له‌سه‌ردانه‌که‌مدا بۆ به‌سڕه‌ گفتوگۆمان له‌باره‌ی دۆسیه‌ هاوبه‌شه‌کان کرد به‌تایبه‌ت هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان به‌سره‌ و شه‌لامچه‌.

News Code 224076

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha