سەرۆک کۆماری ئێران بانگهێشتی مەسعوود بارزانی بۆ تاران کرد+ فیلم

مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۲ی سێپتێمبێری ۲۰۲۴ مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چوارچێوەی سەردانی سێ ڕۆژەی خۆیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان پاش ئەوەی گەیشتە هەولێر، لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوویەوە.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە سیاسی و ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی مەسعوود بارزانی کرد بۆ سەردانی کردنی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

پێش دیداری لەگەڵ بارزانی؛ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم کۆ بووەوە.

نزیکەی کاتژمێر ۰۸:۱۵ خولەکی بەیانیی ئەمرۆ پێنجشەممە، ۱۲-۰۹-۲۰۲۴، مەسعوود پزیکشیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ کرا.

سەرچاوە: کوردستان تی ڤی

News Code 224067

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha