بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆک كۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک كۆماری عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سەرۆكایەتیەوە ڕایگەیاند: "سڵاومان بۆ خەڵكی كوردستان هەیە و لە خزمەتیانداین، ئینشاڵا دەچینە كوردستان و لەگەڵیان كۆ دەبینەوە و بەرنامەمان هەیە بچینە ئەوێ".
مەسعوود پزیشكیان باسی لەوەش كرد، لەو چەند ڕۆژەی كە لە عێراقە لەسەر تەواوی بابەتە سیاسی، ئەمنی، ئابووری و فەرهەنگەیەكانەوە گفتوگۆ دەكەن.
شایانی باسە مەسعوود پزیشكیان، سەرۆک كۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەشتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆ ببێتەوە و ژمارەی ڕیككەوت و لێكتێگەشتن لە بواری ئەمنی و ئابووری واژۆ بكەن، هەروەها بڕیارە پزیشكیان سەردانی نەجەف و كەربەلا بكات و دواتر بێتە هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵادا كۆ ببێتەوە.
سەرۆک كۆماری ئێران لە لێدوانێكدا بە زمانی كوردی لە بەغدادەوە ڕایگەیاند، پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان باشتری دەكەین.
News Code 224059
Your Comment