پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان باشە و باشتری دەكەین

سەرۆک كۆماری ئێران لە لێدوانێكدا بە زمانی كوردی لە بەغدادەوە ڕایگەیاند، پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان باشتری دەكەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆک كۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک كۆماری عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سەرۆكایەتیەوە ڕایگەیاند: "سڵاومان بۆ خەڵكی كوردستان هەیە و لە خزمەتیانداین، ئینشاڵا دەچینە كوردستان و لەگەڵیان كۆ دەبینەوە و بەرنامەمان هەیە بچینە ئەوێ".

مەسعوود پزیشكیان باسی لەوەش كرد، لەو چەند ڕۆژەی كە لە عێراقە لەسەر تەواوی بابەتە سیاسی، ئەمنی، ئابووری و فەرهەنگەیەكانەوە گفتوگۆ دەكەن.

شایانی باسە مەسعوود پزیشكیان، سەرۆک كۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەشتە عێراق  و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆ ببێتەوە و ژمارەی ڕیككەوت و لێكتێگەشتن لە بواری ئەمنی و ئابووری واژۆ بكەن، هەروەها بڕیارە پزیشكیان سەردانی نەجەف و كەربەلا بكات و دواتر بێتە هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵادا كۆ ببێتەوە. 

News Code 224059

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha