بافڵ تاڵەبانی پێشوازیی لە سه‌رۆک كۆماری ئێران کرد

مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆک كۆماری ئێران له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌وه‌ گه‌یشته‌ سلێمانی و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و شاندێكی باڵای یه‌كێتییه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود پزیشكیان به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه‌ و دواتری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم كۆ بووه‌وه‌.

پزیشكیان له‌ سلێمانی ده‌چێته‌ ده‌باشان و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال ته‌ڵه‌بانی كۆ ده‌بێته‌وه‌ و دواتر ده‌چێته‌ سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال و تاجه‌گوڵینه‌ داده‌نێت.

News Code 224071

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha