بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه ۱۲ی۹ی۲۰۲۴، مهسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران گهیشته هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکهی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
سەرۆک کۆماری ئێران له سهردانهکهیدا بۆ ههولێر لهگهڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دهبێتهوه و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دهکرێت.
بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى پزیشکیان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمی کوردستان و حکوومەت، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سەردانی سلێمانى دەکات و دەچێتە سەر مەزارى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى کۆچکردووی عێراق.
هەر بەگوێرەى کارنامەکە، پزیشکیان، لە سلێمانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکوومى لە سلێمانى و دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان کۆ دەبێتەوە.
Your Comment