بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد سەمعان ئاغائۆغڵو، وتەبێژی بەرەی تورکمانی لە بەیاننامەیەکدا لهبارهی بهشداری کردن له حکوومهتی خۆجێی کهرکووک، ڕایگهیاند، "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن بەرەی تورکمانی گفتوگۆی چووەته ڕێککەوتنی هۆتێل ڕەشید له بەغدا هیچ بنەمایەکیان نییە، بەپێچەوانەوە بەرەی تورکمانی ڕێز لە دەنگی پێکهاتەکە دەگرێت".
ئاماژهی بهوهش کردوه، چاوەڕوانی دادگا دەکات کە بڕیارێکی دادپەروەرانە سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی هۆتێل ڕەشید بدات.
شایانی باسە شەوی ۱۰ی ئهم مانگه، فراکسیۆنی یەکێتی و کوتلەی بابلیۆن و سێ ئەندامی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بەبێ پارتی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی لە هوتێل ڕەشیدی شاری بەغدا کۆ بوونەوە و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووکیان ڕاگەیاند.
Your Comment