بەهۆی دژایەتیی لایەنە سیاسییەکانەوە مانەوەی ڕێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک تا ئێستا ڕوون نییە

مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی خانەقینی کردووە بە قوربانیی کەرکووک و مانەوەی ڕێبوار تەهاش لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک تاوەکوو ئێستا ڕوون نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤، ڕایگەیاند: "لە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک غەدر لە خانەقین کراوە، ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی لەوێ هیچ پۆستێک بە کورد نەدرێت".

ناوبراو دەشڵێت: "خانەقین کراوە بە قوربانیی کەرکووک، مانەوەی ڕێبوار تەهاش لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک تا ئێستا ڕوون نییە، چوونکە لایەنە سیاسییەکان ڕەتیان کردووەتەوە".

شایانی باسە شەوی شەممەی ڕابردوو لە بەغداد پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران و ڕێبوار تەهاش بە پارێزگار و محەممەد حافزیش بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا پارتی، بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەشدار نەبوون.

News Code 223936

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha