داواکەی ڕاکان جبووری هاوشێوەی سکاڵای تورکمانەکان لەبارەی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووکەوە ڕەت کرایەوە

دادگاى کارگێڕی داواکەی ڕاکان جبوورىی بۆ دەرکردنى فەرمانى سالاریى تایبەت بە کۆبوونەوەى هۆتێل ڕەشید ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵ ۸ لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە دادگاى کارگێڕی داواکەی ڕاکان جبوورىی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ۱۰ـی ئاب لە هۆتێل ڕەشیدی بەغداد کە حکوومەتى خۆجێیى کەرکووک پێکهێندرا دەڵێت: مەرجەکانى دەرکردنى فەرمانى سالاریى تێدا نییە.

پێشتریش دادگاى باڵاى فیدراڵيى عێراق سکاڵاى هەریەک لە حەسەن تۆران، سەرۆکى بەرەى تورکمانى عێراقى و سۆسەن عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکى ڕەت کردەوە، کە لەسەر سەرۆک‌کۆماری عێراق لەبەرامبەر دەرکردنی مەرسوومی کۆماریی بۆ پارێزگاری نوێی کەرکووک و ئەو ۹ ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە تۆماریان کردبوو داوایان کردبوو, دادگای باڵای فیدراڵی بە فەرمانێکى سالاریی دانیشتنەکە و دەرەنجامەکانی پووچەڵ بکاتەوە.

دادگا لە وەڵامى سکاڵاکارەکانى پێکهاتەى تورکماندا دەڵێت، بابەتەکە هیچ هۆکارێکى تێدانییە بۆ ئەوەى سیفەتى بەپەلەى پێبدرێت و داواکە ڕەت دەکەنەوە، چوونکە دژى ماددەى ۹۴ـى دەستوورى عێراق و ماددەى ۵ـى یاساى دادگاى فیدراڵییە.

سکاڵاکان لەکاتێکدایە، ۹ ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک، لە کۆى ۱۶ ئەندام، شەوى ۱۰ـی ئاب لە هۆتیل ڕەشید لە بەغداد کۆ بوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بە هەڵبژاردنى ڕێبوار تەها، بە پارێزگارى کەرکووک و محەمەد حافز، وەک سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک، بەشێک لە عەرەبەکانى کەرکووک و بەرەى تورکمانیی ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى پارێزگا نایاساییە و لە دادگاى فیدڕاڵى ساکاڵایان تۆمارکرد داواى ڕاگرتنى رێکارەکانى ناو کۆبوونەوەکەیان کرد.

News Code 223975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha