مەلا بەختیار
-
سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵی گەلاوێژ:
بە درێژایی ۲۶ فێستیڤاڵی پێشوو، حزب دەستوەردانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژدا نەکردووە
مەلا بەختیار دەڵێت بیناکانیان داگیرکردوین، بۆیان نییە چالاکیەکانمان داگیربکەن، ئەوەی فێستیڤاڵی گەلاوێژی ڕاستەقینەی دەوێت، ئەوە ئێمە بەردەوام دەبین.
-
کێشەکەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەلا بەختیار چۆن ڕوویدا و ڕۆڵی قەیس خەزعەلی چییە؟
کێشەکانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەلا بەختیار، سەرکردەی ئەو حزبە نوێ نییە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو کێشەکان تەقینەوە و بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هێزی کۆماندۆ لە میوانخانەکەی مەلا بەختیار و ناوەندی چاودێر جێگیرکرا.
-
یەکێتی نیشتمانی ئۆتۆمبێلەکانی لە ئەندامانی پێشووی مەکتەبی سیاسی وەرگرتەوە
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ۹ی ۲۰۲۴، بەهۆی پشتیوانیکردنی هەریەکە لە (فەرەیدوون عەبدولقادر و سالار عەزیز) لە مەلا بەختیار، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی، ئۆتۆمبێلەکانی لەو دوو سەرکردە دێرینە وەرگرتەوە.
-
مەلا بەختیار بۆ بافڵ تاڵەبانی:
نە مێژووی دەزانی و نە کوردییەکەت کوردییە
لە دوای هەڵکوتانە سەر ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر و ماڵەکانی مەلا بەختیار لە خانەقین و مێرگەپان لەلایەن هێزی کۆماندۆی یەکێتی، سەرکردەکانی یەکێتی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان بۆ پاڵپشتی کردن لە مەلا بەختیار و دژایەتیکردنی هێزی یەکێتی و سەرانی ئێستای یەکێتی لە ماڵی ناوبراو کۆبوونەتەوە و مەلا بەختیاریش وەک هۆشدارییەک دەڵێت: ئەوانە لە سێبەری خۆشیان دەترسن، هەموو ئەوانەی جیاواز بیر دەکەنەوە دەبێت لەخۆیان بترسن.
-
مەلابەختیار، باڵە شکاوەکەی بنەماڵە/ ڕێبوار کەریم وەلی
ئەوەی بەرامبەر مەلا بەختیار کراوە، تەسفییەیەکی حزبییە لە چەشنی ئەوەی لە ۸ی تەمموزی ۲۰۲۱ بەرامبەر لاهووری شێخ جەنگی کرا. ئەوێ ڕۆژێ دەبوایە بەرامبەر ئەو ملهوڕییە، هەڵوێستێکی جیددی هەبوایە و وەک ململانێی نێو خانەوادە تەسنیف نەکرابایە.
-
یەکێتی نیشتمانی:
مەلا بەختیار پەیوەندیی بە یەکێتییەوە نەماوە
دامەزراوەی دارایی یەکێتی ڕایگەیاند، لێپرسراوى دامەزراوەى چاودێر پەیوەندى بە یەکێتییەوە نەماوە، بۆیە بارەگاى دەزگاکەى لێوەرگیراوەتەوە.
-
هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی دەستیان بەسەر ناوەندى چاودێرى سەر بە مەلا بەختیاردا گرت
هێزەکانى کۆماندۆ لە شارى سلێمانى دەستیانگرت بەسەر ناوەندى ڕۆشنگەرى و دەزگاى چاودێرى سەر بە مەلا بەختیار.
-
مەلا بەختیار:
مام جەلال قەرزدارمە/ کوڕانی مام جەلال بە پیلان و کوودەتا دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرتووە
مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار، دەڵێت: "کوڕانی مام جەلال تاڵەبانی هاتوونە سەر حازری و بە نەخشە، پیلان و کودەتا دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرتووە".
-
مەلا بەختیار:
بەهۆی دژایەتیی لایەنە سیاسییەکانەوە مانەوەی ڕێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک تا ئێستا ڕوون نییە
مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی خانەقینی کردووە بە قوربانیی کەرکووک و مانەوەی ڕێبوار تەهاش لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک تاوەکوو ئێستا ڕوون نییە.
-
مهلا بهختیار:
سهردانهکهى سهرۆکى ههرێم بۆ تاران هەموو بهستهڵهکهکانى توانهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهلا بهختیار لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران دەڵێت: سهردانهکهى سهرۆکى ههرێم بۆ تاران مێژوییه و بهستهڵهکهکانى ههمووى توانهوه قسهى زۆرباش کراوه.
-
مهلا بهختیار:
یهکێتی و پارتی لهناو دهوڵهتانی ئیقلیمدا سهرهتاتکێیانه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهلا بهختیار رایگهیاند، مهترسی ههره گهوره، ئهوهیه، یهکێتی و پارتی له دو روانگهی سهراپا جیاوازهوه سیاسهت دهکهن و لهناو دهوڵهتانی ئیقلیمدا سهرهتاتکێیانه، دهشڵێت، "ههڵبژاردن نهکرێت زیانی زۆره، بشکرێت کێشه بنهڕهتیهکانی کوردستان چارهسهر ناکات".
-
مەلا بەختیار:
لە ناوچە جێناکۆکەکان یەکەم جارە دەنگی کورد لە عەرەب و تورکمان کەمتر بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار نیگەرانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕەخنە لە لایەنەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت بەوەی "بە بێ پلانیان بۆ ئەو ناوچانە و پەرتەوازەیی نێوان حزبە کوردیەکان" بوونەتە هۆی لە دەستچوونی دەنگێکی بەرچاوی کورد، بەجۆرێک لە سەد ساڵی ڕابردوودا یەکەم جارە کورد ببێتە پلە دوو لە دوای نەتەوەکانی ترەوە.
-
مەلا بەختیار:
له کۆنگرهی چوارهمی یەکێتییهوه هیچ کهسێک به سهرۆکی خۆم نازانم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حزبەکە پێی وابووە دەبێت هەموو دەسەڵاتەکانی جێبەجێ کردنی حزبەکە لای خۆی بن.
-
بۆ رێگریکردن لە بەهێزبوونی لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی؛
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دابڕاوەکانی خۆی ئاشت دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی هەوڵەکانی بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە دابڕاوەکان دەستپێکرد ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە بەهێزبوونی لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی.
-
مەلا بەختیار:
ئەگەر لاهوور شێخ جەنگی لیست ڕابگەیەنێت دەنگەکانی یەکێتی دەبات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕایگەیاند پێش بینی ناكەم یەكێتی كورسیەكانی پەرلەمانی کوردستان بهێنێتەوە.
-
مهلا بهختیار: بهشداریی کۆنگرهى پێنجهمى یهکێتى ناکەم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ئاشکرایکرد، بەشداریی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی ناکات.