لە کۆی ۷۰۰  پۆلیس کە بۆ کەرکووک دادەمەزرێندرێن تەنیا ۳۰ کەسیان کوردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى کوردى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک رایگەیاند لە کۆى زیاتر لە ۷۰۰ کەس لە پشکى ئەو شارە کە بە گرێبەست لە وەزارەتى ناوخۆ دادەمەزرێندرێن، تەنیا ۳۰ کەسیان کوردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح حەبیب، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی ڕووداوى راگەیاندووە: لە کۆى زیاتر لە ۷۰۰ کەس لەوانەى بە گرێبەست لە سنوورى کەرکووک لە وەزارەتى ناوخۆ دامەزرێندراون، ۳۰ کورد و نۆ تورکمانى تێدایە.

بەگوێرەى بڕیارى حکومەتى فیدراڵى زیاتر لە ۳۷ هەزار کەس لە ئەندامى ئەو خێزانانەى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى وەردەگرن بە گرێبەست دەخرێنە سەر وەزارەتى ناوخۆ.

سەباح حەبیب گوتی: "وەک نوێنەرى پێکھاتەى کورد، کریستیان، تورکمان نووسراویان ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆ کردووە بۆ راگرتنى ئەو دامەزراندانە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە."

ئەو دامەزراندنە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە نێوان ۱۸ بۆ ۲۵ ساڵانە، سەرەتا بە گرێبەست دادەمەزرێندرێن، دوای سێ ساك دەکرێنە هەمیشەیی.

News Code 223909

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha