نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنی مه‌سعوود پزيشكيان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سبەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی تاران پایتەختی ئێران دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكایەتی هەرێم ڕایگەیاند: سبه‌ى سێشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بانگهێشتێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە: سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى ديكه‌ بانگهێشت كراوە بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعوود پزيشكيان سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێران
.

News Code 223861

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha