کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی ئێران، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له مه‌سعوود پزیشكیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رک و به‌پرسیاریه‌تییه‌كه‌یاندا بۆ خواست.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی و خواستی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی له‌مێژینه و هاریكاریی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش كه ببێته هۆكاری به‌ره‌وپێشچوونی هه‌ردوو گه‌ل و وڵات.
نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆک پزیشكیان ده‌بێته هۆی قووڵكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیی هه‌ردوولا و وه‌ک له دوا دیداردا له‌گه‌ڵ جه‌نابی ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌رۆشیی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هاریكاریی هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشتر بۆ هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
لای خۆیه‌وه مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای خۆشحاڵی، سوپاس و پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و جه‌ختی له خواستی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی دۆستانه و دێرینی گه‌لانی ئێران و كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كرد.
بەشی ئێران- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێران، په‌رۆشیی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هاریكاریی هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشتر بۆ هه‌ردوو وڵات.
News Code 223774
Your Comment