بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان ئەمڕۆ سێشەممە ۹‌ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە هۆڵی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامیی ئێران سوێندی یاسایی خوارد و به‌مه‌ش وه‌ک سه‌رۆکی ئێران ده‌ستبه‌کار بوو، ناوبراو له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا کاتی له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکوومه‌ت ده‌ستنیشان بکات و ڕاده‌ستی په‌رله‌مانی بکات بۆ په‌سه‌ندکردن و ده‌نگدان له‌سه‌ری.
ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی مه‌سعوود پزیشکیان له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامیی ئێران له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چوو و چه‌ندین سه‌رکرده و سه‌رۆکی وڵاتان و له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌شدار بوون.
هەر دوێنێ مەسعوود پزیشکیان، یەکەمین بڕیاری فەرمی ده‌رکرد و محەمەد ڕەزا عارف سیاسەتمەداری چاکسازیخوازی، وەک جێگری یەکەمی خۆی دەستنیشان کرد.
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران نامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی ڕاده‌ستی پزیشکیان کرد.
Your Comment