بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامێکدا بۆ مه‌سعوود پزیشکیان بڵاوی کرده‌وه: "به گه‌رمی پیرۆزبایتان لێده‌که‌م به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، له کانگای دڵه‌وه هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له خزمه‌تی میلله‌تی ئازیزی ئێران و دابین کردنی خۆشگوزه‌رانی و فه‌راهه‌م کردنی ئاسووده‌یی و پێشکه‌وتن".
هه‌ر له‌په‌یامه‌که‌یدا به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاندووه، "سه‌رکه‌وتنی جه‌نابتان له‌م کاته هه‌ستیاره‌ی که ناوچه‌که و جیهانی تێدا تێده‌په‌ڕێت ده‌رفه‌تێکی گرنگه بۆ په‌ره‌پێدانی ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و ئێران و هه‌روه‌ها هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی هاوبه‌ش و هاوسێتی و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش که له خزمه‌ت خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که بێت".
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز کاک دکتۆر مەسعوود پزشکیان
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئیران
جەنابی سەرۆک
بە گەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان به سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، و لە کانگای دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خزمەتی میللەتی ئازیزی ئێران و دابین کردنی خۆشگوزەرانی و فەراهەمکردنی ئاسودەیی و پێشکەوتن.
سەرکەوتنی جەنابتان له‌م کاتە ههستیارەی کە ناوچه‌کە و جیهانی تێدا تێدەپەڕێت دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئایندەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، و هەروەها هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و هاوسێتی و پڕۆژەی هاوبەش کە لە خزمەت خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.
بە هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان
Your Comment