سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق پەیامێکی ئاراستەی پزیشکیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح ‌په‌یامێکی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌سعوود پزیشکیان وه‌ک سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له ‌په‌یامێکدا بۆ مه‌سعوود پزیشکیان بڵاوی کرده‌وه‌: "به‌ گه‌رمی پیرۆزبایتان لێده‌که‌م به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌ کانگای دڵه‌وه‌ هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌ خزمه‌تی میلله‌تی ئازیزی ئێران و دابین کردنی خۆشگوزه‌رانی و فه‌راهه‌م کردنی ئاسووده‌یی و پێشکه‌وتن".

هه‌ر له‌په‌یامه‌که‌یدا به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاندووه‌، "سه‌رکه‌وتنی جه‌نابتان له‌م کاته‌ هه‌ستیاره‌ی که‌ ناوچه‌که‌ و جیهانی تێدا تێده‌په‌ڕێت ده‌رفه‌تێکی گرنگه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و ئێران و هه‌روه‌ها هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی هاوبه‌ش و هاوسێتی و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش که‌ له‌ خزمه‌ت خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که‌ بێت".

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز کاک دکتۆر مەسعوود پزشکیان

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئیران

جەنابی سەرۆک

بە گەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان به سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، و لە کانگای دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خزمەتی میللەتی ئازیزی ئێران و دابین کردنی خۆشگوزەرانی و فەراهەمکردنی ئاسودەیی و پێشکەوتن.

سەرکەوتنی جەنابتان له‌م کاتە هه‌ستیارەی کە ناوچه‌کە و جیهانی تێدا تێدەپەڕێت دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئایندەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، و هەروەها هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و هاوسێتی  و پڕۆژەی هاوبەش کە لە خزمەت خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوام و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.

بە هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان

News Code 223759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha