بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی له په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ی مه‌سعوود پزیشکیان سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێرانی کردووه ڕایگه‌یاندووه: "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران، پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان ئاڕاسته ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "له‌م ده‌رفه‌ته‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان و برایه‌تیی له‌مێژینه‌ی نێوان گه‌لی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و به‌ها باڵاکانی نێوانمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه".
تاڵەبانی ده‌شڵێت: "یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی هاریکاری و کاری پێکه‌وه‌ییه له بواره جیاوازه‌کان و گه‌شه‌پێدانی هه‌ماهه‌نگییه‌کان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران به سه‌رکردایه‌تیی ئێوه ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌که و پته‌و کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست".
Your Comment